لە كۆیە هاووڵاتییەك بە تەووزی كارەبا گیانی لەدەست دا
لەمبارەوە، هاوكار ڕەمزی، بەرپرسی بەشی راگەیاندنی قایمقامییەتی كۆیە، ڕايگەیاند: "ئەمڕۆ یەكشەممە 18/10/2020، لە قەزای كۆیە، هاووڵاتییەك بەناوی (دەشتی حەمە كەریم) كە تەمەنی 38 ساڵە و پیشەی پۆلیسی بەرگریی شارستانییە لەناو ماڵی خۆیان گیانی لەدەست داوە".
گوتیشی: "دوای لێكۆڵینەوە دەركەوت كە ئەو هاووڵاتییە بەهۆی تەزووی كارەباوە گیانی لەدەست داوە و قوربانییەكە خێزاندارە و خاوەنی یەك منداڵە".
باسنيوز
