هێمن هەورامی: بۆ سزادانی هێرشبەرانی سەر لقی پێنج لەگەڵ حكوومەت و پەرلەمانی عێراق لەسەر هێڵین
ئەمڕۆ یەكشەممە 18/10/2020، هێمن هەورامی، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا، ئاشكرای كرد، كە حكوومەتی هەرێمی كوردستان و پەرلەمانی كوردستانیش، لەگەڵ حكوومەت و پەرلەمانی عێراق لەسەر هێڵن بۆ سزادانی هێرشبەرانی سەر لقی پێنجی پارتی لە بەغدا.
هەورامی ئاشكراشی كرد، كە حكوومەتی عێراقیش بەو رووداوە نیگەران و سەركۆنەی كردووە و حەشدی شەعبیش سەركۆنەی هێرشەكەی كردووە.
لە بەشێكی دیكەی گوتەكانیدا، هێمن هەورامی گوتی "هیواداراین دەسەڵاتی میلیشیا لە یاسادەرچووەكان، لە دەسەڵاتی حكوومتی عێراق زیاتر نەبێ".
دوێنێ شەممە 17/10/2020، ژمارەیەك گێرەشێوێن، لە بەغدا هێرشیان كردە سەر لقی پارتی دیموكراتی كوردستان و بارەگەی لقیان سووتاند، پێشوەختەش ئاڵای كوردستانیان لەسەر شەقامەكان سووتاندبوو.
باسنيوز
