ئەمریکا بە توندی سەرکۆنەی سووتاندنی بارەگای پارتی لە بەغدا دەکات

ئەمریکا بە توندی سەرکۆنەی سووتاندنی بارەگای پارتی لە بەغدا دەکات


وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هەڵوێستی وڵاتەکەی لەبارەی سووتاندنی بارەگای پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەغدا لەلایەن لایەنگرانی میلیشیاکانی حەشدی شەعبییەوە، ئاشکرا دەکات.

به‌ره‌به‌یانی رۆژی شه‌ممه‌ 17-10-2020، لایەنگرانی حەشدی شەعبی هێرشیان کردە سەر باره‌گای لقی پێنجی پارتی له‌ به‌غدا و سووتاندیان.

ئەمڕۆ یەکشەممە 18-10-2020، مۆرگان ئۆرتیگاس، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە بەیاننامەیەکدا، بە توندی سەرکۆنەی هەڵکوتانە سەر و سووتاندنی بارەگای لقی 5ـی پارتی لە بەغدا، کردووە.

مۆرگان ئۆرتیگاس هەروەها رایگەیاندووە، کە میلیشیاکانی حەشدی شەعبی، کە نزیکن لە کۆماری ئیسلامیی ئێران، مایەی هەڕەشەن بۆ سەر ئاسایشی عێراق.

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا داوای لە حزب و لایەنە عێراقییەکانیش کردووە بە بەرپرسیارێتییەوە لەو قۆناغەی عێراق بڕوانن، کە بە پەتای کۆرۆنا، قەیرانی دارایی و هەڕەشەی رێکخراوی تیرۆریستی داعشەوە، دەناڵێنێت.



باسنيوز
Top