لە پارکی سامی عەبدولڕەحمان ئۆتۆمبێلێکی کارەبایی لە ژنێک دەدات و دەیکوژێت
رووداوەکە ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 17-10-2020 روویداوە، فازڵ حاجی، گوتەبێژی هاتووچۆی هەولێر راگەیاند، ئەو شۆفێرەی ئۆتۆمبێلە کارەباییەکەی لێخوڕیوە تەمەنی 12 ساڵ بووە. دوای ئەوەی خۆی بە ژنەکەدا کێشاوە ژنەکە کەوتووەتە سەر زەوی و دواتر گیانی لەدەستداوە.
گوتەبێژی هاتووچۆی هەولێر ئەو رووداوە بە "رووداوێكی هاتووچۆی ناوازە" ناودەبات و ئاماژە بەوەش دەدات، لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردووە و پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە کراوەتەوە.
rudawb-
