پۆلیسی هەولێر یەکێک لە تۆمەتبارانی هەڵکوتانە سەر دەرمانخانەیەک لە شاری ھەولێر دەستگیر کرد
لە راگەیاندراوەکەی پۆلیسی هەولێر هاتووە: "دوای بڵاوبوونەوەی گرتە ڤیدیۆیەک لە نێو تۆرە کۆمەڵاتییەکان کە دوو کەس ھەڵدەکوتنەسەر دەرمانخانەیەک لە شاری ھەولێر تیمێکی تۆکمەمان پێھێنا لە پۆلیسی بەشی دەشتی ھەولێر و پۆلیسی بەشی نەھێشتنی تاوان و پۆلیسی بەشی چالاکییە مەدەنییەکان و کەمتر لە ٢٤ کاتژمێر رۆژی ھەینی تۆمەتبارێکی سەرەکیمان بەناوی (ف .ع .ق ) دەستگیرکرد و ھێزەکانمان سەرقاڵی دەستگیرکردنی تۆمەتباری دووەمن".
دەقی راگەیاندراوەکە:
دوای بلاو بوونەوەی گرتە ڤیدیۆیەک لە نێو تۆرە کۆمەلایەتیەکان کە دووکەس ھەلدەکوتنەسەر دەرمانخانەیەک لە شاری ھەولێر تیمێکی تۆکمەمان پێھێنا لە پۆلیسی بەشی دەشتی ھەولێر و پۆلیسی بەشی نەھێشتنی تاوان و پۆلیسی بەشی چالاکیە مەدەنیەکان وە کەمتر لە (٢٤) کاتژمێر رۆژی ھەینی تۆمەتبارێکی سەرەکیمان بەناوی (ف .ع .ق )دەستگیر کردو وە ھێزەکانمان سەرقالی دستگیرکردنی تۆمەتباری دووەمن دەستبەجێش پەراوی بۆ کراوە و درایە دەست یاسا بەپێی مادەی(٤٣٠)لە یاسای سزادان ھەر لەساتی یەکەمی بلاوبوونەوەی گرتە ڤیدیۆکە تادەستگیر کردنیان پارێزگاری ھەولێر وەک بەرپرسی ئەمنی شار خۆی لەسەر ھێل بوو لەگەلمان و بەدواداچونی دەکرد وەلێرەوە دلنیایی دەدەینە ھاولاتیانی خۆشەویستی شاری ھەولێر کە پۆلیس شەو و رۆژ لە ئەرکدادەبن بۆ پاراستنی سەرومالیان بەرقەراربوونی ئەمنیەت وە خۆشمان بەخزمەتکاری ھاولاتیان دادەنێین.
عميد دلێر نجار
بەرێوەبەری پۆلیسی پارێزگاری ھەولێر
٢٠٢٠/١٠/١٧
باسنيوز
