ئاماری نوێی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان: 932 تووشبوون و 18 مردن

ئاماری نوێی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان: 932 تووشبوون و 18 مردن
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە 24 کاژێری رابردوودا 932 تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەستنیشانکراون، 18 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە؛ هاوکات 453 تووشبووی پێشووی ڤایرۆسەکەش چاکبوونەتەوە.

بەپێی راگەیێندراوی ژمارە 233ی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان، لە 24 کاژێری رابردوودا پشکنینی کۆرۆنا بۆ شەش هەزار و 214 کەس کراوە، لەو ژمارەیە ئەنجامی 932 پشکنین پۆزەتیڤ بوون، کە بەپێی پارێزگاکان بەمشێوەیە دابەشبوون:

دهۆک: 398 تووشبوو
هەولێر: 275 تووشبوو
سلێمانی: 239 تووشبوو
هەڵەبجە: 20 تووشبوو

453 تووشبووی پێشووی ڤایرۆسەکەش چاکبوونەتەوە، بەپێی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان بەمشێوەیە دابەشبوون:

دهۆک: 257 کەس
هەولێر: 116 کەس
سلێمانی: 55 کەس
هەڵەبجە: 25 کەس

ئەو 18 تووشبووەی کۆرۆناش کە لە 24 کاژێری رابردوودا لە هەرێمی کوردستان گیانیان لەدەستداوە، بەم شێوەیە بەسەر پارێزگاکاندا دابەشبوون:

سلێمانی: 9 کەس
هەولێر: 5 کەس
دهۆک: 3 کەس
هەڵەبجە: 1 کەس

تاوەکو ئێستا لە هەرێمی کوردستان 553 هەزار و 459 پشکنینی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەنجامدراون، لەو ژمارەیە ئەنجامی پشکنینی 60 هەزار و 183 کەس پۆزەتیڤ بوون، 36 هەزار و 728 تووشبوویان چاکبوونەتەوە و دوو هەزار و 106 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.
rudaw -
Top