قائیمقامی نوێی شنگال ده‌ستنیشانكرا
ئیدریس زۆزانی، كارگێڕی لقی (17)ـی پارتی دیموكراتی كوردستان له شنگال، رایگه‌یاند، به گوێره‌ی رێككه‌وتنی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، ئیداره‌یه‌كی نوێ له سنووری قه‌زای شنگال پێكده‌هێنرێت و كه‌سێكی بێلایه‌ن ده‌كرێته قائیمقام. ئه‌مڕۆش ئه‌و كاره كرا و قائیمقامی نوێی قه‌زاكه ده‌ستنیشانكرا.
"خدر ره‌شۆ شنگالی" له‌دایكبووی (1968)ـه و به‌كالۆریۆسی له یاسا هه‌یه و خه‌ڵكی شنگاله و پێش (2014)، به‌ڕێوبه‌ری ناحیه‌ی "سنوونێ"ی سه‌ر به قه‌زای شنگال بووه.
k24 -
