وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی: به‌دواداچوون بۆ هێرشكردنه سه‌ر كارمه‌ندێكی ده‌رمانخانه‌یه‌كی هه‌ولێر ده‌كه‌ین
له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا، كه گوته‌بێی وه‌زاره‌ته‌كه، "ئاسۆ حه‌وێزی" بڵاویكردووه‌ته‌وه، هاتووه: دوابەدوای بڵاوبوونەوەی گرتەڤیدیۆیەك كە هێرش دەكرێتە سەر كارمەندێكی دەرمانخانە بە هەڵسوكەوتێكی ناشارستانی و دوور لە مرۆڤایەتی، لەسەر راسپاردەی وەزیری تەندروستی و لە رێگەی بەڕێوەبەرایەتی پشكنین و بەدواداچوون و بەشی یاسایی بەدواداچوون لەم رووداوە دەكرێت و رێكاری یاسایی دەگرینەبەر.
هه‌روه‌ها هاتووه: داوا لە وەزارەتی ناوخۆ دەكەین لەپێناو پاراستنی ماف و گیانی پزیشكان و كارمەندانی تەندرووستی و فەرمانبەرانی دامودەزگا تەندروستییەكان لە كەرتی گشتی و کەرتی تایبەت رێكاری یاسایی بگیرێتەبەر بۆ دووبارەنەبوونەوەی ئەم جۆرە رەفتار و رووداوانە.
k24 -
