سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له پارێزگارى كه‌ربه‌لا كرد
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 15/10/2020، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كورستان، پێشوازى له نصيف جاسم الخطابی، پارێزگارى كه‌ربه‌لا كرد و له ديدارێكدا پارێزگارى كه‌ربه‌لا پوخته‌يه‌كى ده‌رباره‌ى دۆخى پارێزگاكه به‌تايبه‌تى له‌ڕووى گه‌شتياريى ئايينييه‌وه خسته ڕوو و ئاماژه‌ى به‌وه دا كه ئارامى و سهقامگيريى كه‌ربه‌لا، ڕيخۆشكهره بۆ سه‌رمايه‌گوزارى و وه‌به‌رهێنانى ناوخۆيى و بيانى و پارێزگاكه له پرۆسه‌يه‌كى به‌رده‌وامى فراونبووندايه، هه‌روه‌ها ستايشى ئه‌زموونى سه‌ركه‌وتووى كه‌رتى تايبه‌تی هه‌رێمى كوردستانى له بوارى وه‌به‌رهێنان و سهرمايهگوزاريدا كرد كه ده‌كرێت بۆ كه‌ربه‌لا و پارێزگاكانى ديكه‌ى عێراقيش سوودى لێ وه‌ربگيرێت.
له به‌شێكى ديكه‌ى ديدارهكهدا هه‌ماهه‌نگيى پارێزگاكان و حكوومه‌تى فيدراڵ و گرنگيى شۆڕكردنه‌وه‌ى زياترى ده‌سه‌ڵاته‌كان بۆ پارێزگاكان خرايه به‌ر باس تا بتوانن خزمه‌تى باشتر پێشكه‌ش به هاووڵاتيان بكه‌ن و كار و پڕۆژه‌كان خێراتر ئه‌نجام بدرێن.
له كۆتاييى ديدارهكهدا نێچيرڤان بارزانى، بانگهێشتێكى پارێزگارى كه‌ربه‌لاى بۆ سه‌ردانى پارێزگاكه قبووڵ كرد و هيواى خواست له كاتێكى گونجاوى داهاتوودا سه‌ردانى كه‌ربه‌لا بكات.
باسنيوز
