له‌ هه‌رێمى كوردستان 974 تووشبووى دیكه‌ى كۆرۆنا تۆمار كران

له‌ هه‌رێمى كوردستان 974 تووشبووى دیكه‌ى كۆرۆنا تۆمار كران
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ ڕاگه‌یاندراوێكدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات، له‌ هه‌رێمى كوردستان 974 تووشبووى دیكه‌ى په‌تاى كۆرۆنا ده‌ستنیشان كران.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 15/10/2020، وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ڕاگه‌یاندراوێكى له‌ په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه‌، له‌ ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌دا ئامارى 24 كاتژمێرى ڕابردووى كۆرۆنا له‌ هه‌رێمى كوردستان خراوه‌ته‌ ڕوو و باس له‌وه‌ كراوه‌، له‌ 24 كاتژمێرى ڕابردوودا، له‌ هه‌رێمى كوردستان 974 تووشبووى دیكه‌ى كۆرۆنا ده‌ستنیشان كراون، 28 كه‌سیش به‌هۆى په‌تاكه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌.


ده‌قى ڕاگه‌یاندراوى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى:
ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە (٢٣٢)
١. پشکنین: (٥٣٧٨ پشکنینی نوێ)
(٢٠٣٥ هەولێر)
(٧٣٠ سلێمانی، ١٧٢ گەرمیان، ٢٢٨ ڕاپەڕین)
(٢١٨٣ دهۆك)
(٣٠ هەڵەبجە)
٢. تووشبوو: (٩٧٤ تووشبووی نوێ)
(٣٢٢ هەولێر)
(١٨٣ سلێمانی، ٣١ گەرمیان، ٩٣ ڕاپەڕین)
(٣٢٠ دهۆك)
(٢٥ هەڵەبجە)
٣. چاکبوون: (٣٧٦ چاکبوون)
(١٣٦ هەولێر)
(٢٣ سلێمانی، ٣٨ گەرمیان، ١٣ ڕاپەڕین)
(١٤٦ دهۆك)
(٢٠ هەڵەبجە)
٤. مردن: (٢٨ مردن)
(١٠ هەولێر)
(٦ سلێمانی)
(٩ دهۆك)
(٣ ‌هەڵەبجە)
ئاماری گشتی:
کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)
پشکنین ٥٤٧٢٤٥ (١٩٧٦٨٠ هەولێر، ١٣٠٩٣٨ سلێمانی، ٢١٣٧٧٧ دهۆك، ٤٨٥٠ هەڵەبجە)
تووشبوون ٥٩٢٥١ (٢١٥٧٠ هەولێر، ١٩٠٢١ سلێمانی، ١٦٥٩١ دهۆك، ٢٠٦٩ هەڵەبجە)
چاکبوون ٣٦٢٧٥ (١٥٩٢٤ هەولێر، ١٠٩٩٧ سلێمانی، ٧٤٢٠ دهۆك، ١٩٣٤ هەڵەبجە)
لەژێر چارەسەر ٢٠٨٨٨ (٥٠٢٢ هەولێر، ٦٩٧٨ سلێمانی، ٨٨١٢ دهۆك، ٧٦ هەڵەبجە)
مردن ٢٠٨٨ (٦٢٤ هەولێر، ١٠٤٦ سلێمانی، ٣٥٩ دهۆك، ٥٩ هەڵەبجە)
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جارێکی تر داوا دەکەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).
وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
١٥ی تشرینی یەکەم ٢٠٢٠












باسنيوز


Top