تاكە پۆستی تاقانەكانی ئەنفالیش بووە قوربانی خیانەتی 16ی ئۆكتۆبەر
شوان محەممەد، ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای كۆمەڵەی داكۆكی لە ماف و قوربانییانی ئەنفال لەگەرمیان، رايگەیاند:" لە سنووری گەرمیان زیاتر لە 100 تاقانەی ئەنفال هەیە، بەڵام یەك كەسیان لەسنوری گەمیان و دیالە پۆستی حكومی وەرگرتبوو، كە وەهاب ئەحمەد، بەرێوەبەری ناحیەی قەرەتەپەی سەر بە قەزای خانەقین بوو، بەڵام لە پاش خیانەتی 16ی ئۆكتۆبەرەوە، كە دام ودەزگاكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەقەرەتەپە نەمان، لەلایەن دەسەڵاتی سەربازی حەشدی شەعبییەوە بەرپرسێكی میلیشیا شیعەكان كراوەتە بەرێوەبەری ناحیە."
گوتیشی:" لەدوای 16ی ئۆكتۆبەرەوە دۆخی قەرەتەپە و گوندەكانی، بە هۆكاری نەمانی هێزی پێشمەرگە لەو ناوچەیە، زۆر خراپ بووە و تەنیا بە گەڕانەوەی پێشمەرگە ئەو ناوچانە ئارام دەبێتەوە."
لە ئەنجامی خیانەتی 16ی ئۆكتۆبەری 2017، سەدان هەزار هاووڵاتیی كوردی ناوچە كوردستانییەكان ئاوارە بوون و دەیان كەس شەهید بوون و زیاتر لە نیوەی خاكی باشووری كوردستان كەوتە ژێر دەسەڵاتی میلیشیا و هێزەكانی عێراق، تەنانەت هێزەكانی سەر بە تاقمە خیانەتكارەكەی نێو یەكێتییش چەك كران و تەنیا چەند پارچە چەكێكی بچووك لە بارەگاكانی حزبەكەیان لە كەركووك هێڵدرایەوە.
باسنيوز
