ئاگادارییه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كاره‌بای هه‌ولێره‌وه
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 15/10/2020، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كاره‌بای هه‌ولێر، ئاگادارییه‌كى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، تێیدا ئاماژه به‌وه دراوه، بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان بۆ داشكاندنی %15ی قه‌رزی كرێی كاره‌بای هاوبه‌شان له 31/10/2020 كۆتایی دێت".
داوا له‌و هاووڵاتییانه‌ش كراوه، كه ده‌یانه‌وێ سوودمه‌ند بن له‌م بڕیاره، په‌له بكه‌ن له سه‌ردانیكردنی به‌شه‌كانی فرۆشیاریی وزه‌ی كاره‌با له سنووری پارێزگای هه‌ولێر بۆ دانه‌وه‌ی قه‌رزه‌كانیان.
باسنيوز
