پەرلەمانی کوردستان سەرۆکی دەستەی مافی مرۆڤ ھەڵدەبژێرێت

پەرلەمانی کوردستان سەرۆکی دەستەی مافی مرۆڤ ھەڵدەبژێرێت


بڕیارە ھەفتەی داھاتوو سەرۆکی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان، لەلایەن پەرلەمانی کوردستانەوە ھەڵبژێردرێت و ئافرەتێکیش کاندیدی بەھێزە بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە.

بەپێ زانیارییەکان مونا یوحەنا یەعقووب کە لە پێکھاتەی کریستیانە، کاندیدە تاکوو ببێتە سەرۆکی دەستەی مافی مرۆڤ.

پێشتر زیاتر لە ٣٠ کەس خۆیان بۆ ئەو پۆستە کاندید کردووە و سیڤیەکانیشیان رادەستی پەرلەمانی کوردستان کردووە.

بەپێی رێککەوتنی لایەنەکان، ئەو پۆستە پشکی پێکھاتەی مەسیحییەکانە و لەنێو مەسیحییەکانیش مونا یوحەنا کاندیدی بەھێزە بۆ ئەو پۆستە.

بڕیارە ھەفتەی داھاتوو پەرلەمان دەنگ لەسەر کاندیدەکان بدات و بە دەنگدان کاندیدەکە بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە یەکلا بکاتەوە.









باسنيوز
Top