تورکیا دەڵێت 'بەرپرسێکی باڵای پەکەکە'ی لە شنگال کوشتووە
به‌گوێره‌ی ئاژانسه‌كه، فوئاد زه‌نگین به نازناوی "سه‌رهات پاتنۆس" به‌رپرسێکی باڵای په‌كه‌كه و یەکێک لە فەرماندەکانی هەپەگە بووە له شنگال، ماوه‌یه‌ك بوو له‌لایه‌ن "میت"ەوە چاودێریی جموجۆڵه‌كانی ده‌كرا و له‌ڕێگه‌ی تیمی ئۆپه‌راسیۆنه تایبهتهكانیانەوە له بۆسه‌یه‌كدا له شنگال کوشتوویانە.
هەروەها جه‌خت له‌وه کراوەتەوە، ئه‌و به‌رپرسه‌ی په‌كه‌كه یه‌كێك بووه له‌و كه‌سانه‌ی سه‌رپه‌رشتیی گواستنه‌وه‌ی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و ناردنی گه‌ریلاكانیان ده‌كرد بۆ باكووری كوردستان و توركیا.
تاوەکو ئێستا پەکەکە هیچ راگەیێندراوێکی لەبارەی کوژرانی ئەو بەرپرسە سەربازییەی بڵاونەکردووەتەوە.
فوئاد زه‌نگین ساڵی 1993 په‌یوه‌ندیی به ریزه‌كانی په‌كه‌كه كردووه و به‌رپرسیار بووه له پێگه‌یاندنی گه‌ریلاكان و ناردنیان بۆ باكووری كوردستان و توركیا و ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌ی چه‌كداری دژی سوپای توركیا و هێزه ئه‌منییه‌كان.
پێشتر ناوەندی پاراستنی گەل - نەپەگە رایگەیاندبوو، رۆژی 11ی ئەیلوول فەرماندەیەکیان بەناوی عەگید جڤیان لە هەرێمی بۆتان لە وان-ی باکووری کوردستان لەگەڵ دوو گەریلای دیکە بەناوی "هەبوون و جانفەدا" کوژراون.
rudaw -
