وەزیری دارایی: كار بۆ بەرزكردنەوەی داهات دەكەین
بەپێی راگەیاندراوێکی وەزارەتی دارایی کە تێیدا هاتووە: "ئەمڕۆ چوارشەممە 14/10/2020، كونسوڵی كۆماری توركیا و شاندێكی یاوەری سەردانی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستانیان كرد لەگەڵ ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی و ئابووری كۆبوونەوە".
ئەوەش خراوەتە روو، لە كۆبوونەوەكەدا وەزیری دارایی و بەڕێوبەری گشتی باج و دەرامەتی میری هەرێمی كوردستان و شاندی میوان دوایین پێشهاتەكانی ناوچەكە و هەماهەنگی نێوان هەردوولا خرایە چوارچێوەی گفتۆگۆكانیانەوە.
روونیشکراوەتەوە، کە وەزیری دارایی لە میانی كۆبوونەوەكەدا به (هاكان كاراچی)، كونسوڵی توركیای ڕاگەیاند: "توركیا كاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر بازرگانی و بازاڕی هەرێمی كوردستان هەیە، توركیا وڵاتێكی دراوسێیە كاڵاكانیان بهڕێژهیهكی زۆر له كوردستان بازرگانی پێوە دەكرێت".
هەروەها وەزیری دارایی سەبارەت بە زیادكردنی داهاتی هەرێمی كوردستان ئاماژەی بەوە كرد، "ئێمە لە كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان كارلەسەر ئەوە دەكەین هەموو جۆرە كارئاسانییەك بكەین بۆ ئەوەی وەبەرهێنە بیانییەكان ڕووبكەنە هەرێمی كوردستان و سەرمایەكانیان بخەنە گهڕ".
لای خۆشيهوه كونسوڵی توركیا سوپاسی وەزیری دارایی و ئابووری كرد بەڵێنی ئەوەی دوپاتكردەوە، کە ئەوان ئەم هەنگاوانە لەبەر چاو دەگرن و بە پێزانیینەوە ڕۆڵی خۆیان لە هەرێمی كوردستان بەمەبەستی ئاوەدانكردنەوە و وەبەرهێنانی زیاتر بگێڕن.
هەروەها جەختیشکراوەتەوە، کە لە كۆتایی دانیشتنەكەدا وەزیری دارایی گوتى: "توركیا بۆ هەرێمی كوردستان دەروازەیەكی سەرەکی ئاڵۆگۆڕی بازرگانییە، ھەروەھا گرنگە ئەوانیش ڕەچاوی دۆخی ئابووری هەرێم بكەن".
باسنیوز
