سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵوێزی بەریتانیا لە عێراق کرد

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵوێزی بەریتانیا لە عێراق کرد
ئەمڕۆ چوارشەممە 14ـی تشرینی یەكەمی 2020، سەرۆك بارزانی، لە سەلاحەددین پێشوازی لە ستیڤێن هیكس، باڵوێزی بەریتانیا لە عێراق كرد.

لە دیدارەكەدا بارودۆخی سیاسی و ئەمنی و ئابووریی عێراق و لێكەوتەكانی پەتای كۆرۆنا لەسەر ژیانی گشتیی لە هەرێمی كوردستان و عێراقی فیدڕاڵ تاوتوێ كرا. هەروەها ڕۆشناییش خرایە سەر مەترسییەكانی تیرۆر و ئەو تەحەددیاتەی ڕووبەڕووی پڕۆسەی سیاسیی عێراق و هەرێمی كوردستان دەبنەوە.

هەر لەو دیدارەداباڵوێزی بەریتانیا لە عێراق دەستخۆشی لە ڕێككەوتنی ئاساییكردنەوەی بارودۆخی شنگال كرد كە لەنێوان حكوومەتی فیدڕاڵی عێراق و حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەستراوە و هیوای ئەوەی خواست ئەو ڕێككەوتنە جێبەجێ بكرێت. پەیوەست بەم بابەتەوە سەرۆك بارزانی پاڵپشتیی خۆی بۆ حكوومەتەكەی مستەفا كازمی و ڕێككەوتنی شنگال دووپات كردەوە و ئەوەشی خستەڕوو كە پێویستە ئەو تەحەددیاتە نەمێنن كە ڕێگرن لەبەردەم جێبەجێكردنی ڕێككەوتنی شنگال و گەڕانەوەی ئاوارەكان.

هەروەها هەڵبژاردنەكانی داهاتووی عێراق تەوەرێكی تری ئەو دیدارەی نێوانیان بوو.













باسنيوز

Top