لە سۆران پڕۆژەیەكی كارەبا بە گوژمەی زیاتر لە 6 ملیۆن دۆلار جێبەجێ دەكرێت
ئەندازیار فەیسەل حوسێن، بەڕێوەبەری دابەشكردنی كارەبای سۆران، رايگەیاند: "سنووری بەڕێوەبەرایەتییەكەمان کە هەر چوار قەزاكانی (سۆران، مێرگەسۆر، رواندز و چۆمان) لەخۆ دەگرێت، بۆ چارەسەکردنی كێشە و گرفتەكانی كارەبا لەم سنوورانە پڕۆژەكانمان لەڕووی گەیاندنی تۆڕی كارەبا و نەمانی بارگرانی لەسەر تۆڕەکانی کارەبا بەردەوامن".
بەڕێوەبەری دابەشكردنی كارەبای سۆران، ئەوەشی ئاشكرا كرد: "ئێستا لەلایەن كۆمپانیایەكی ناوخۆیی و لەژێر چاودێریی وەزارەتی كارەبای حکوومەتی هەرێمی کوردستاندا پڕۆژەیەكی كارەبا بە گوژمەی 6 ملیۆن و 700 هەزار دۆلار لە سنووری سۆران جێبەجێ دەكرێت و تەواوكردنی ئەو پرۆژەیە دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی بارگرانی لەسەر هێڵەكانی گواستنەوە و كێشەی دابەزینی ڤۆڵتەکانی کارەبا".
باسنيوز
