گوتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان وادەی دابەشكردنی مووچەی راگەیاند
كەمێك لەمەوبەر لە میانی پرێس كۆنفرانسێكدا، د. جووتیار عادل، گوتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رای گەیاند، ئەو بەشە پارەیەی كە بڕەكەی ٣٢٠ ملیار دینارە و وەك پشكی مووچەی فەرمانبەرانە، گەیشتۆتە هەرێمی كوردستان و ”سبەی دەست بە دابەشكردنی مووچە دەكرێت“.
ڕوونیشی كردەوە: ”حكوومەت لە ئەولەویاتیەتی مووچە دابەش بكات، جگە لەو مووچەیەی بەیانی دابەش دەكرێت، لە ساڵی ٢٠٢٠دا حكوومەتی هەرێم شەش مووچەی داوە. ئەو پشكە داراییەی لەسەر حكوومەتی عێراقە كێشەیەكی گەورەی بۆ هەرێمی كوردستان دروست كردووە. حكوومەتی عێراق بۆ مانگەكانی پێنج، شەش و حەوت پشكی هەرێمی كوردستانی نەناردووە، بەم هۆیەوە مووچە دواكەوتووە. حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ خۆگونجاندن لەگەڵ خشتەی مووچەی حكوومەتی فیدرالی، دەبێت خۆی بگونجێنێت بۆیە مووچەی مانگی نۆ دابەش دەكرێت“.
باسنيوز
