لە كفری و خورماتوو هێزی ئاسمانیی فەرەنسا پێگە شاراوەكانی داعش بۆردمان دەكات
جەمال سالح، بەرێوەبەری ناحیەی زینانەی سەر بە قەزای كفری، رايگەیاند: "ئەمڕۆ چوارشەممە 14/10/2020، هاوشێوەی دوو رۆژی رابردوو، ناو بەناو هێزی ئاسمانیی فەرەنسا لە ناوچەكانی نێوان ناحیەی زینانەی سەر بە قەزای كفری و سنووری قەزای خورماتوو پێگە و بارەگا نهێنی وشاراوەكانی داعش بە چڕی بۆردومان دەكەن."
ئاماژەی بەوەش كرد، كە "ئەو هێزە پێشتر ئاگاداریان كردینەوە كە پێنج چەكداری داعشیان لە بۆردمانەكانیاندا كووشتووە، بەڵام لەهێرشی ئەمجارەیاندا زانیارییان پێ رانەگەیاندووین، چونكە پاش بۆردومانی ناوچەكە، دەستبەجێ دەگەڕێنەوە بۆ بنكەكانی خۆیان."
باسنيوز
