نێچیرڤان بارزانی سەرەخۆشیی کۆچی دوایی عوسمان شنگالی لە بنەماڵەکەیان دەکات

نێچیرڤان بارزانی سەرەخۆشیی کۆچی دوایی عوسمان شنگالی لە بنەماڵەکەیان دەکات
رۆژی سێشەممە 2020/10/13 سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ کۆچی دوایی عوسمان مەحموود شنگالی بە تەلەفۆن پرسە و سەرەخۆشیی خۆی ئاراستەی بنەماڵەکەی کرد.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەپەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا لەگەڵ د. نووری عوسمان، کوڕی کۆچکردوودا هاوخەمی و هاوسۆزیی خۆی بۆ دەربڕی.

عوسمان مەحموود شنگالی کەسایەتییەکی دیاری ناوچەی شنگال بووە و بنەماڵەکەیان رۆڵیان لە خەباتی گەلی کورددا هەبووە.

هاوکات د. نووری عوسمان سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ سەرۆکی هەرێمی کوردستان و هاوخەمییەکەی دەربڕی.
rudaw -
Top