لێدوانی لێژنەی دارایی لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 13/10/2020، زیاد جه‌بار، سه‌رۆكى لێژنه‌ى دارایی له په‌رله‌مانى كوردستان، له لێدوانێكى ڕۆژنامه‌نووسیدا گوتى: "قسه له‌سه‌ر ئه‌وه كراوه به فه‌رمى و به یاسایی ئه‌و پاشه‌كه‌وت و مووچه‌یه‌ى له ڕابردوودا هه‌بووه، بووه‌ته ئیلتیزاماتێكى دارایی له‌سه‌ر حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان".
ئه‌وه‌شى خسته ڕوو: "ئه‌و دوو مانگه‌شى مووچه‌ى مووچه‌خۆرانى هه‌رێمى كوردستان كه له ساڵى 2020دا دوا كه‌وتووه، به‌پێى ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ى كه له‌گه‌ڵ عێراق ده‌كرێ، ئه‌گه‌ر ئه‌و ڕێككه‌وتنه ببێته هۆى ئه‌وه‌ى له كۆتایی ساڵدا ئه‌و قه‌رزانه بگه‌ڕێته‌وه، به‌ڵێنى ئه‌وه‌مان وه‌رگرتووه ئه‌و مووچانه بگه‌ڕێته‌وه، ئه‌گه‌ر قه‌رزه‌كه نه‌گه‌ڕایه‌وه، ده‌بێت حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان قسه‌یه‌كى تازه‌ى هه‌بێت.
باسنيوز
