شاندی وەزارەتی پێشمەرگە بەرەو بەغدا بەڕێ کەوتن

شاندی وەزارەتی پێشمەرگە بەرەو بەغدا بەڕێ کەوتن


بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە١٣ی١٠ی٢٠٢٠ شاندی وەزارەتی پێشمەرگە لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێرەوە بەرەو بەغدا بەڕێ کەوتن.

شاندەکەی وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کە پێکهاتووە لە لیژنەی باڵای هەماهەنگیی سەربازی و ئەمنیی وەزارەت، بۆ سێ مەبەست دەچنە بەغدا و لە ژووری ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکان کۆ دەبنەوە.


"بەپێی زانیارییەكان گفتوگۆكان لەسەر سێ بابەتی ستراتیژی دەبن لەوانە یەكەم دامەزراندنی ناوەندی هەماهەنگی لە نێوان ئەفسەرانی هێزەكانی پێشمەرگە و سوپای عیراق و دامەزراندنی هێڵی هاوبەشی بەرگری لە نێوان هێزی پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگریی عێراق کە کاریان بەڕێوەبردنی ئۆپەراسیۆنی ھاوبەشی سەربازی دژی داعش دەبێت".

بەپێی زانیارییەکان ئەو سێ تەوەرانە لە کۆبوونەوەی شاندی نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگریی عێراق بۆ سنووری ھەر سێ پارێزگای كەركووك و دیالە و نەینەوا دەبێت.

ئەم گفتوگۆ و دانوستانەی نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و سوپا و وەزارەتی بەرگریی عێراق، ماوەی دوو ساڵە دەستیان پێ کردووە.







باسنيوز
Top