سبەی شاندەکەی وەزارەتی پێشمەرگە دەچێتە بەغدا

سبەی شاندەکەی وەزارەتی پێشمەرگە دەچێتە بەغدا
بڕیارە سبەی سێشەممە شاندێکی باڵای وەزارەتی پێشمەرگە بچێتە بەغدا و لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی بەرگریی عێراق کۆبێتەوە.

بە پێی زانیارییەكان، سبەی سێشەممە شاندەکەی وەزارەتی پێشمەرگە دەچێتە بەغدا و لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی بەرگریی عێراق لە ژووری ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکان لە بەغدا کۆدەبێتەوە.

شاندەکەی ھەرێمی کوردستان لە فەریق جەمال ئیمینکی، جەبار یاوەر و چەند بەرپرسێکی دیکە پێکدێت.

شاندەکە گفتوگۆ لەسەر دانانی خاڵی ھاوبەش لە نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق لە ناوچە کوردستانییەکان و ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی ھاوبەش دەكات.

ئەمەش لە کاتێکدایە كە پێشتر هەردوولا چەندین کۆبوونەوەیان ئەنجام داوە و ئەم کۆبونەوەیەش بۆ درێژەپێدانە بە ئەنجامی ئەو کۆبوونەوانەی پێشوو.














باسنيوز



Top