گەرمیان.. بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆ دوو کەس گیانیان لەدەست دا
بەپێی راگەیاندراوێکی هاتوچۆی گەرمیان کە تێیدا هاتووە: "کەمێک پێش ئێستا لەسەر ڕێگای (کەلار- کفری) نزیک گوندی (سەیدە) بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل لەجۆری توێتا هایلۆکس و پیکاب دەبڵ، دوو کەس گیانیان لەدەستدا کە خوشک و بران، حەوت کەسی تریش برینداربوون".
ئەوەش خراوەتە روو، بریندارەکان بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر گەیاندرانە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار، دوو لەبریندارەکانیش بەهۆی سەختی برینەکەیانەوە ڕەوانەی نەخۆشانەی سلێمانی کران.
ئاماژە بەوەش دراوەم کە لەئێستادا لەلایەن تیمی هاتوچۆی ناحیەی سەرقڵاوە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستی پێکردووە.
باسنيوز
