لەگەڵ نزیكبوونەوەی ساڵڕۆژی خیانەتی 16ـی ئۆكتۆبەر دوو لیوای حەشدی شەعبی گەیشتنە سنووری كەركووك
جەواد محەممەد، بەرپرسی لیژنەی ناوچەی دبزی پارتی دیمراتی كوردستان، رايگەیاند:" زانیاریی وردمان بەدەست گەیشتووە، كە بەهۆی نزیكبوونەوەی ساڵڕۆژی خیانەت و ڕووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەرەوە، ئەمڕۆ دووشەممە 12/10/2020، دوو لیوای حەشدی شەعبی رەوانەی سنووری پارێزگای كەركووك كراون."
ئاماژەی بەوەش كرد، گەرچی ئەو دوو لیوایە بە بیانووی پاڵپشتیی هێزە ئەمنییەكان هاتوونەتە ناوچەكە، بەڵام هێزی زۆری میلیشیاكان و هێزی عێراقی لەناوچەكەدان."
ئەو بەرپرسەی پارتی، راشی گەیاند:" گومان دەكرێ ئەو هێزە بە هۆكاری نزیكبوونەوەی ساڵڕۆژی رووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەری 2017ـەوە هێنرابنە ناوچەكە".
باسنيوز
