كێشهی تانكهره سووتەمەنییەکانی سنووری باشماخ چارهسهر دهكرێت
ئیسماعیل عهلی ئاغا، لێپرسراوی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی دهروازهی نێودهوڵهتیی باشماخ، له ڕوونكردنهوهیهكدا ئاشکرای کردووە: "ئهمڕۆ دووشەممە ١٢ی١٠ی٢٠٢٠ بەئامادەبوونی بەرپرسانی دەروازەی باشماخ، سەبارەت بە کێشەی تانکەرە سووتەمەنییەکان، لە هۆڵی میوانخانەی بەڕێوەبەرایەتیی کۆمەڵگەی دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ کۆبوونەوەیەکی باڵا لە نێوان هەردوو شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران بەڕێوە چوو".
روونیشی كردهوه: "لە کۆبوونەوەکەدا چەند بڕیارێک درا بە ئاڕاستەی چارەسەرکردنی کۆتایی کێشەکە و لەلایەن شاندی هەرێم و بەرپرسانی باشماخەوە داواکاریی شۆفێرە عێراقییەکان گەیەندرایە لایەنی ئێرانی و بڕیاری چارەسەرکردنی کێشەکانیان دا".
به گوتهی لێپرسراوی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی دهروازهی نێودهوڵهتیی باشماخ گرنگترین بڕیارهكانی ناو كۆبوونهوهكه ئهوه بووە، كه ئێستا ئەو ههزار و 700 تانکەرەی، كه لە دیوی ئێرانن و بە سیستەمی (پەنجا بە پەنجا )بارەکانیان دەبەنە خوارەوە بۆ شارەکانی هەرێم، واتە پە نجا لە سەدی لەلایەن شۆفێرە ئێرانییەکانهوه دهبیت و ئهویش بە ڕەچاوکردنی سەرجەم ڕێکارە تەندروستی و یاساییەکان و لە سەدا پەنجاش لەلایەن شۆفێرە عێراقییەکانەوە بارەکانیان لێ وەردەگیرێت. دواتر بەو ڕێکارە ئیداری و یاساییانەی لەلایەن هەردولاوە جێبەجێ دەکرێت، شۆفێرانی عێراقیش دەتوانن هاوشێوەی شۆفێرە ئێرانییەکان بچنە دیوی ئێران و بار، بار بکەن".
ئیسماعیل عهلی ئاغا ئاماژهی بهوهش دا: "لایەنی ئێرانیش ڕازی بوون، کە ئەو بڕە پارەیەی لە شۆفێری تەنکەرە عێراقییەکان وەک (تەئمینات) لێیان وەردەگیرا، چیتر لێیان وەرنەگیرێت و تەنها لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەکانی هەرێمەوە، کاروباری یاساییان بۆ ئەنجام دەدرێت تا بتوانن بچنە خاکی ئێران بۆ هێنانی سووتەمەنی، هاوكات شۆفێرە عێراقییەکان لەلایەن کونسوڵخانەی ئێرانەوە ڤیزای شەش مانگییان پێ دەدرێت".
لێپرسرای ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی دهروازهی نێودهوڵهتی باشماخ، جهختیشی كردهوه: "بەم ڕێککەوتنە دەرفەتی کار بۆ شۆفێرە عێراقییەکان دەڕەخسێت و لایەنی ئێرانی کارئاسانیان بۆ دەکەن".
باسنيوز
