ژمارەیەك ناوچەی نوێی شوێنەواری لە سنووری سكتان تۆمار دەكرێن
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار رایگەیاند، لە رێككەوتی 26/9/2020 تا 10/10/2020 بە سەرپەرشتی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شوێنەوار، بە هەماهەنگی ئیدارەی ناحیەكە و ژمارەیەك هاووڵاتیی سنوورەكە پرۆسەی رووپێوی شوێنەواری لە سنووری ناحیەی سکتان بەڕێوەچوو، لە میانەی پرۆسەكەدا ژمارەیەکی زۆر ناوچەی شوێنەواری تۆماركران کە پێشتر تۆمار نەکرابوون و لە ئەتڵەسی ساڵی 1975ی ناوچە شوێنەوارییەکانی عێراقیشدا نەبوون.
ئاماژە بەوەشكراوە، ئەو پرۆسەیە كە دەكرێ ناوی بندرێت پڕۆژە، نوێترین تەکنیکی کارکردنی تێدا بەکارهات، وەک بەکارهێنانی وێنەی ئاسمانی، فڕۆکەی بێفڕۆکەوان،GPS ، GIS بۆ تۆمارکردنی پێگە شوێنەوارییەکان و دیاریکردنی سەردەمەکان دوای شیکردنەوە بەراوردکردنی شوێنەوارەکان و سەلماندنیان كە سەرجەمی ئەندامانی تیمەكە لە شوێنەوارناسانی ناوخۆی کوردستان پێکهاتبوون.
K24
