حکوومەتی ھەرێمی کوردستان 11 ناچەی پیشەسازیی جۆراوجۆر دەکاتەوە
ئەمڕۆ دووشەممە 12/10/2020، موخڵیس سەلیم موراد، بەرێوەبەری گشتی لە دەستەی وەبەرھێنانی ھەرێمی کوردستان بە (باسنیوز)ی راگەیاند، لە چوارچێوەی کارنامەکانی کابینەی نۆیەمی حكوومەت، لە ھەرێمی کوردستان 11 ناوچەی پیشەسازی دەكرێنەوە، کە بەشێکیان پیشەسازیی خۆراکن، یەكێك لەوانەش مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە دھۆک بەردی بناغەی داناوە.
گوتیشی ئەو ناوچە پیشەسازییانە لە دھۆک، ھەولێر، سلێمانی، گەرمیان، ھەڵەبجە و راپەرین و چەند شوێنێکی دیکە دەبن.
ئاشكراشی كرد، كە ئەو ناوچە پیشەسازییانە پرۆپۆزەڵیان بۆ ئامادە کراوە و دەست بە دانانیان دەكرێ.
بە کردنەوەی ئەو ناوچە پیشەسازییانە، ھەلی کاری زۆر بۆ دانیشتوانی ئەو ناوچانە دەڕەخسێت و گرنگیی زیاتریش بە بەرھەمی ناوخۆیی دەدرێت.
باسنيوز
