هاتوچۆى هه‌ولێر: شەبەحەکەی عه‌نکاوە و هاوشێوەیەکی ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیرا
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 11/10/2020، فازڵ حاجى، گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆى هه‌ولێر، ژماره‌یه‌ك وێنه‌ى له هه‌ژمارى تایبه‌تیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ى به‌وه داوه: "لەدوای هەوڵ و گەڕانێکی زۆری کەرتی عه‌نکاوەی هاتوچۆی هەولێر، شەوی ڕابردوو لە گەڕەکی 108ى عه‌نکاوە، فۆرد مۆستانگی ڕەش کە ناسراوە بە شەبەح دەستگیر کرا، کە بەدەست گەنجێکەوە بوو و ببووه مایەی بێزارکردنی خەڵک بە دەنگە بەرزەکەی و کارە نایاساییەکانی، لەکاتى لێکۆڵینەوە دەرکەوت که حه‌وت جۆر سەرپێچی بەیەکەوە کردووە".
سه‌رپێچییه‌كانیشى بریتی بوون له: بێ مۆڵەتی، دەستکاریکردنی تابلۆ و شاردنەوەی، هه‌روه‌ها لێدانی بەردەوام لە کامێرەکان بەو تابلۆیە شاراوەیە، لەگەڵ کۆمەڵێک سەرپێچیی دیكه.
فازڵ حاجى تكا له دایك و باوكان ده‌كات، كه خۆیان ئه‌و سه‌رپێچییانه له كوڕه‌كانیان قبووڵ نه‌كه‌ن، چونكه سه‌ره‌ڕاى كاره نایاساییه‌كه، سه‌رچاوه‌ى بێزاریی خه‌ڵكیشه.
باسنيوز
