ھاووڵاتییانی گوندێکی کۆیە لەسەر ئەرکی خۆیان بەنداوێک دروست دەکەن

ھاووڵاتییانی گوندێکی کۆیە لەسەر ئەرکی خۆیان بەنداوێک دروست دەکەن
ھاووڵاتییانی گوندێکی سنووری کۆیە، لەسەر ئەرکی خۆیان بەنداوێک دروست دەکەن و قایمقامی سنوورەکەش دەڵێت ھاوکارییان دەکەین.

یووسف کەلکانی، قایمقامی کۆیە ڕایگەیاند: "دانیشتوانی گوندی (بایزاغا)ی سنووری کۆیە لەسەر ئەرکی خۆیان و لەپێناو گلدانەوەی ئاو و سوودلێوەرگرتنی بۆ کشتوکاڵ، بەنداوێک لە گوندەکەیان دروست دەکەن".

گوتیشی: "لە نزیکەوە سەردانی ھاووڵاتییانی گوندەکەمان کردووە و سوپاسمان کردوون و پێمان ڕاگەیاندن کە جێبەجێبەجێکردنی ئەو جۆرە پڕۆژانە ئەرکی حکوومەتە، بەڵام ئەو بارودۆخە داراییەی ھاتووەتە پێشەوە، ڕێگرە لەوەی وەک پێویست خزمەتی ھاووڵاتییان بکرێت".

قایمقامی کۆیە ڕوونیشی کردەوە: "لەڕووی دیزاین و سەرپەرشتیکردنی کارەکانی بەنداوەکە بە شێوەی ئەندازیاری، ھاوکاری خەڵکی گوندەکە دەکەین".











باسنيوز


Top