له ڕاپه‌ڕین پڕۆژه‌یه‌كى كاره‌با جێبه‌جێ ده‌كرێت
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 11/10/2020، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كاره‌باى سلێمانى، ڕاگه‌یاندراوێكى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، تێیدا هاتووه: "لەسەر بوودجەی داهاتی كارەبای بەرێوەبەرایهتیی گشتیی كارەبای سلێمانی و به‌مه‌به‌ستى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى بارزۆریى تۆڕى كاره‌باى چه‌ند فیده‌رێك و بەپێی گرێبەستێك كە لەگەڵ كۆمپانیایەك ئەنجام دراوە، بەبڕی 179 ملیۆن و 825 هه‌زار دینار، پڕۆژەیەك له سنوورى ئیداره‌ى راپه‌ڕین جێبه‌جێ ده‌كرێت".
پرۆژەكهش بریتییه لە: پڕۆژه‌ى بهژێرزهوىكردنى به‌شێك له فیده‌رى هه‌شت به‌مه‌به‌ستى هاوسه‌نگكردنى له‌گه‌ڵ فیده‌رى سێى وێستگه‌ى بنارى حاجینه و فیده‌رى (3+8) ، چاره‌سه‌ركردنى بارزۆرى و چاكسازیی فیده‌رى 13ى وێستگه‌ى سه‌نگه‌سه‌ر.
كاره‌باى سلێمانى ئه‌وه‌شى خستووه‌ته ڕوو، پڕۆژكه له‌سه‌ر داهاتى 8%ى كاره‌با و لەلایەن كۆمپانیای (سانان) جێبەجێ دەكرێت، بڕیاره لەماوەی 50 ڕۆژدا تەواو بێت.
باسنيوز
