وڵاتێكی عه‌ره‌بی پاڵپشتی خۆی بۆ رێكه‌وتنه‌كه‌ی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا نیشاندا
له به‌یاننامه‌یه‌كدا، زه‌یفوڵڵا ئه‌لفایز، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئوردن پێشوازی له‌و رێكه‌وتنه كرد و گوتی: "شانشینیهكهیان له‌سه‌ر فه‌رمانی شا عه‌بدوڵڵای دووه‌م، شای وڵاته‌كه‌یان به هه‌موو شێوه‌یه‌ك شانبه‌شانی عێراق ده‌وه‌ستێته‌وه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "هه‌روه‌ك ئوردن پتشیوانی له هه‌وڵه‌كانی حكومه‌تی عێراق بۆ تێپه‌ڕاندنی سه‌رجه‌م تهحهدییاتهكان و پارێزگاریكردن له ئاسایش، سه‌قامگیری، سه‌روه‌رییه‌كه‌ی و خواستنی گه‌لی عێراق بۆ به‌ره‌وپێشچوون و گه‌شه‌سه‌ندن ده‌كات".
دوێنێ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی عێراق له‌سه‌ر ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی شنگال رێكه‌وتن، كه له ساڵی 2014 خه‌ڵكه‌كه‌ی له‌سه‌ر ده‌ستی داعش رووبه‌ڕووی دڕندانه‌ترین تاوان و كۆمه‌ڵكوژی بوونه‌وه.
به‌گوێره‌ی رێكه‌وتنه‌كه، پێویسته گروپه چه‌كداره‌كانی ناوخۆی عێراق و ئه‌وانه‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ی سنووریش هاتوون، له‌و قه‌زایه بچنه ده‌ره‌وه و له‌ڕووی ئیداری و ئه‌منی و خزمه‌تگوزارییه‌وه ناوچه‌كه به هاوبه‌شی له‌نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدراڵه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێت.
k24 -
