بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆ لەسەر ڕێگای کەلار - دەربەندیخان کەسێک گیانی لەدەست دا

بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆ لەسەر ڕێگای کەلار - دەربەندیخان کەسێک گیانی لەدەست دا
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان گیانلەدەستدانی کەسێکی بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆ لەسەر رێگای نێوان کەلار - دەربەندیخان راگەیاند.

بەپێی راگەیاندراوێکی هاتوچۆی گەرمیان کە لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاوکراوەتەوە و تێیدا هاتووە: "لەسەر ڕێگای کەلار - دەربەندیخان لەنزیک گوندی (سەید محمود) بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێکەوە ژنێک گیانی لەدەست دا و سێ کەسیتر برینداربوون کە منداڵێک و دوو پیاون بەڕەگەز عەرەبن".

ئەوەش خراوەتە روو، کە ئۆتۆمبێلەکە لەجۆری (پاسات PASSAT)ە و بریندارەکانیش بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر گەیەندرانە نەخۆشخانەی شەهید مەلا ئەحمەد لە ناحیەی باوەنور.















باسنيوز


Top