رێكخراوێكی تایبەت بە دۆزی ئەنفال: رێككەوتن لەسەر شنگال خزمەتە بە پرسی جینۆسایدی كوردانی ئێزدی
ئەمڕۆ شەممە 10/10/2020، شوان محەمەد، ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای كۆمەڵەی داكۆكی لە ماف و قوربانیانی ئەنفال لەدەڤەری گەرمیان، رایگەیاند: "رێككەوتنی نێوان حكوومەتی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی عێراق لە بارەی دۆسیەكانی شەنگال بە گرنگ و پڕبابەخ دەبینین، چونكە بەدەر لەوەی كە دەبێتە هۆكاری سەروەربوونی یاسا لەناوچەكە، هاوكات هۆكارێك دەبێ بۆ گەڕانەوەی سەدان خێزانی ئاوارە بۆ شنگال."
گوتیشی :" شەنگال وەك ناوچەیەكی جینۆسایدكراوی دەستی تیرۆریستانی داعش بووەتە هێمای ستەمدیدەیی كوردانی ئێزدی و ستەمكاریی داعش، بۆیە هەر رێككەوتنێك لەبەرژەوەندیی خەڵكی ئەو ناوچەیەدا بێ، جێگەی دەستخۆشییە و ئێمە پێشوازیی لێ دەكەین، كە خزمەتێكیشە بە دۆسیەی كوردانی جینۆسایدكراوی ئێزدی."
باسنیوز
