پەكەكە و حەشدی شەعبی تەنیا ڕێگەی دەرچوونیان لە شنگال لە بەردەمدایە
ئەمڕۆ شەممە 10/10/2020، مەحما خەلیل، قامیقامی شنگال جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە رێکكەوتنی نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدڕاڵیی عێراق بە ئاگاداری و چاودێریی ئەمریکا و نەتەوەیەکگرتووەکان کراوە و پەکەکە و هێزە گرێدراوەکانی و حەشدی شەعبی ناتوانن پایەندی رێکكەوتنەکە نەبن“.
جەختی لەسەر ئەوەش کردەوە، کە ئەو هێزانە دەبێت شنگال چۆڵ بکەن، تا بتوانرێ خاڵەکانی رێکكەوتنەکە لە نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق جێبەجێ بکرێت، گوتیشی ”ئەرکی حکوومەتی عێراقە ئەو هێزانە لە شنگال دوور بخاتەوە، بڕوا ناکرێ ئەو هێزانە پابەندی رێكکەوتنەکە نەبن، چونکە واتەی ئەوە دەگەیەنێ رووبەڕووی رێکكەوتنێک بوونەتەوە کە ئەمریکا و نەتەوە یەکگرتووەکان کار بۆ جێبەجێکردنی دەکەن“.
باسنیوز
