لە رێگەی هەولێر - كۆیە شۆفێرێك بە رووداوی هاتوچۆ گیانی لەدەست دا

لە رێگەی هەولێر - كۆیە شۆفێرێك بە رووداوی هاتوچۆ گیانی لەدەست دا
ئەمڕۆ لە رێگەی نێوان هەولێر - كۆیە، ئۆتۆمبێلێك وەرگەڕا و بەو هۆیەوە شۆفێرەكەی گیانی لەدەست دا.

زاهیر محەممەد، بەرێوەبەری پۆلیسی هاتوچۆی كۆیە، رایگەیاند:" نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 10/10/2020، لەرێگەی هەولێر - كۆیە ئۆتۆمبیلێك لە جۆریا كیا لە ئاكامی خێرالێخوڕیندا وەرگەڕا و بەو هۆیەوە شۆفێرەكەی گیانی لەدەست دا."

گوتیشی : "شۆفێرەكە ناوی ( ر.خ )ـە و لەدایكبووی ساڵی 1988ـە."














باسنیوز



Top