فراكسیۆنی ئازادی: رێكه‌وتنەكەی هەولێر و بەغدا سەرەتایە بۆ ئاساییكردنەوەی دۆخی كەركووك و ناوچەكانی دیكەش
محێدین حه‌سه‌ن، سەرۆكی فراكسیۆنی ئازادی لە پەرلەمانی كوردستان راگەیاند، رێككه‌وتنه‌كه‌ی دوێنێ هەینی ٩ی ١٠ی ٢٠٢٠ی نێوان هەردوو حكوومەتی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی عێراقی فیدراڵ، ”هه‌نگاوی یه‌كه‌مه به‌ره‌و ئاسایی كردنه‌وه‌ی دۆخی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان“.
جەختیشی كردەوە كە ئەمەی كراوە ”هه‌نگاوێكی زۆر باشه، هیوادارین بچێته باری جێبه‌جێكردنه‌وه“.
باسیشی لەوە كرد كە زۆرجار رێككه‌وتنی جۆراوجۆر له‌گه‌ڵ به‌غدا كراوه، به‌ڵام ”به‌داخه‌وه حكوومه‌تی عێراق و ده‌سه‌ڵاتی عێراق و هێز و لایه‌نه‌كان پابه‌ندی ڕێككەوتنەكان نه‌بوون، هیوادارین ئەمجارە ڕێككەوتنەكە بچێتە باری جێبه‌جێكردن و قه‌ره‌بووی ئاواره‌كان بكرێته‌وه، ئه‌مه‌ش هه‌نگاوی دیكه‌ی به‌دواوه بێت وه‌ك كه‌ركووك، خورماتوو، خانه‌قین، مه‌خموور و ناوچەكانی دیكەش“.
سەرۆكی فراكسیۆنی ئازادی هیوا دەخوازێت حكوومەتی عێراق بەرپرسیارێتی لە ئەستۆ بگرێت بۆ دابینكردنی ئاسایش لەو ناوچانە، چونكە ”بەبێ سەقامگیری، خزمەتگوزاری و ژیانی ئاسایی لە ناوچە كوردستانییەكان دەست پێ ناكاتەوە“.
باسنيوز
