کچە کوردێکی ئێزدی لە پۆلی 12ی زانستی بووە یەکەمی عێراق

کچە کوردێکی ئێزدی لە پۆلی 12ی زانستی بووە یەکەمی عێراق
هیبا قاسم، کچە کوردێکی ئێزدیی شنگال لە پۆلی شەشەمی ئامادەیی - بەشی زانستی، پلەی یەکەمی لەسەر ئاستی هەموو عێراق بەدەستهێنا، کۆ نمرەکەشی 99.83 بووە.

هیبا و خێزانەکەی لە کەمپی روانگە لە دهۆک دەژین، ئەو خوێندکارە لە ژوورێکی بچووکدا رۆژانە 15 کاژێر لە ماڵەوە وانەی خوێندووە.

لە هەموو وانەکاندا توانیویەتی نمرەی 100ی هێناوە تەنیا لە وانەی زمانی عەرەبی نەبێت کە 99.83 بووە.

پێش تاقیکردنەوە کامپی روانگە خانوویەکی دیکەیان بۆ هیبا تەرخانکردووە بۆئەوەی تیایدا بخوێنێت. دایکی دەڵێت، هەرچەند خزم و دۆست گوتوویانە با کچەکەت ئیش بکات، بەڵام ئەو گوتوویەتی با هیچ نەکات و هەر خەریکی خوێندنەکەی بێت.

هیبا رۆژانە 25 کیلۆمەتر بە ئۆتۆمبێل لە کامپەوە رۆیشتووە بۆ دهۆک تاوەکو گەیشتووەتە قوتابخانە، لەبەر کۆرۆنا تاقیکردنەوەی پۆلی شەشی ئامادەیی قوتابخانەکانی سەر بە عێراق دواکەوت، بۆیە نمرەی کۆتایی تازە راگەیێندراوە.

هیبا قاسم دەڵێت، یەکەم رۆژی سەرەتای ساڵ کە چووەتە قوتابخانە، بە خۆیی گوتووە، دەبێت یەکەمی عێراق بێت.
rudaw -
Top