ئەنجوومەنی ئاسایش: بەڕێوەبەری ئاسایشی گومرگی سەرزێڕێ بەدەستی تیرۆریستان شەهیدکراوە

ئەنجوومەنی ئاسایش: بەڕێوەبەری ئاسایشی گومرگی سەرزێڕێ بەدەستی تیرۆریستان شەهیدکراوە
ئێوارەی ئەمڕۆ غازی ساڵح، بەڕێوەبەری ئاسایشی گومرگی سەرزێڕێ کوژرا، ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستانیش لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت، "بە دەستی رەشی تیرۆریستان شەهید کرا و ماوەیەک بوو هەڕەشەی کوشتنی لێ کرابوو".

لە راگەیێندراوەکەی ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستاندا هاتووە، ئەو "تاوانە ترسنۆکانەیە" بە تووندترین شێوە سەرکۆنە دەکەن و "بە دڵنیاییەوە تاوانباران باجی ئەم تاوانەی خۆیان دەدەن".

رووداوی تەقەکردن لە بەڕێوەبەری ئاسایشی گومرگی سەرزێڕێ لە گوندی گەلیکێ ـی سەر بە شارۆچکەی کانی ماسێ کە بە بیگدادا ناسراوە، روویداوە، ماڵی ئەو بەرپرسەش لە ئەو گوندەیە. بە گوتەی مووسا کێستەیی، کارگێڕی لقی 18ـی پارتی لە ئامێدی، غازی ساڵح، لەکاتی پشوودا بووە.
rudaw -
Top