نشینگەی هەولێر: بیانییەکان لە یەک مانگدا نشینگەکانیان دەربێنن یان نوێبکەنەوە

نشینگەی هەولێر: بیانییەکان لە یەک مانگدا نشینگەکانیان دەربێنن یان نوێبکەنەوە
بەڕێوەبەرایەتیی نشینگەی هەولێر ئاگادارییەکی بڵاوکردووەتەوە و داوا لەو کەسە بیانییانە دەکات کە بەبێ نشینگەن، لە ماوەی مانگێکدا نشینگەکانیان دەربێنن یاخود نوێی بکەنەوە.

راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی نشینگەی هەولێر دەڵێت، ھەرکەسێک لەو ماوەیەدا نشینگەی لە کوردستان نوێنەکاتەوە، رووبەڕووی رێکاری یاسایی دەبێتەوە.

نشینگەی هەولێر ئاگاداری سەرجەم کۆمپانیاکان و خاوەن کارەکانی سنووری پارێزگاکەی کردووەتەوە "ھەرکەسێکی بیانی کە لایان کاردەکات و نشینگەی زیاتر لە دوو ساڵ بەسەرچووە، یاخود نشینگەیان دەرنەھێناوە یان بە ڤیزا ھاتوونەتە ھەرێمی کوردستان، تاوەکو ئێستا بەبێ نشینگەن، پێویستە لە ماوەی مانگێک دوای بڵاوبوونەوەی ئەم ئاگادارییە سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی نشینگە بکەن بەمەبەستی دەرھێنان یاخود نوێکردنەوەی نشینگەکانیان، بە پێچەوانەوە رێکاری یاسایی لەگەڵ کۆمپانیا و خاوەنکارەکان دەگیرێتەبەر".
rudaw -
Top