یەكەمین كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی شارەوانیی هەولێر بەڕێوە چوو
ئهمڕۆ پێنجشهممه 8/10/2020، یەكەمین كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی شارەوانیی هەولێر بەڕێوە چوو، له كۆبوونهوهكهدا ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گهشتوگوزارى حكوومهتى ههرێمى كوردستان گوتی: "بەپێی ڕێنوێنیی ژمارە دووی یاسای شارەوانییەکان دەست دەکەینەوە بە دروستکردنەوەی ئەنجوومەنی شارەوانییەکان، یەکەمین ئەنجوومەنیش لەشاری هەولێر کارا کرایەوە کە ماوەیەکه ئەو ئهجوومەنانە نەمابوون".
ئهوهشى خسته ڕوو: لە ماوەی داهاتوودا ئەنجوومەنەکانی شارەوانیی سلێمانی و دهۆك و هەڵەبجە کارا دەکەینەوە".
لەلایەن خۆشیەوە فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر ئاماژهى بهوه دا: "ئهم ئەنجوومەنە ڕۆڵ دەبێنێ لە یەکلاییکردنەوەی دۆسیەکانی هاووڵاتییان، پشتیوانیی هەوڵەکانی ئەنجوومەنەکان دەبین، ئەوەش گرنگ دەبێ كه ئەم ئەنجوومەنە دەبێتە پردی پەیوەندیی نێوان حکوومەت و هاووڵاتییان".
هەروەها ئەندازیار عەبدولواحید ئەحمەد، سەرۆکی شارەوانیی هەولێ باسى لهوه كرد: "ئەم ئەنجوومەنە لە خزمەتی هاووڵاتییان دەبێ و ڕۆڵ دهبینن له پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان بەپێی پێویست و لە چوارچێوەی پلانی پەسەندکراو".
باسنيوز
