پڕۆژەی كۆنكرێت و چاككردنی شەقامێكی گشتیی چۆمان جێبەجێ دەكرێت
ئەمڕۆ پێنجشەممە 8/10/2020، سوارە ئەكرەم، قایمقامی قەزای چۆمان رايگەیاند، لە بەردەوامی كار و پڕۆژە خزمەتگوزارییەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە سنوورەكەماندا، دوای وەرگرتنی رەزامەندی، دەستمان كردووە بە ئەنجامدانی پڕۆژەی چاككردن و كۆنكرێتكردنی شەقامی گشتیی گەڕەكی قەسر سەلام لە سەنتەری قەزای چۆمان، ئەوەش بە گوژمەی 149 ملیۆن دینارە و ئێستا كاری تێدا دەكرێت".
قایمقامی قەزای چۆمان، گوتیشی، كارەكانی چاككردنی ئەم شەقامە بریتییە لە كۆنكرێتكردن و دروستكردنی دیواری پاڵپشت و چەند خزمەتگوزاریی دیكە، بە تەواوبوونی ئاسانكاریی زۆر بۆ هاووڵاتیان و دەكرێ.
باسنيوز
