پۆلیسی دارستانی سیتەك دوو سەرپێچیکاری دەستگیر کرد

پۆلیسی دارستانی سیتەك دوو سەرپێچیکاری دەستگیر کرد
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی، له‌ ڕاگه‌یاندراوێكدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات، پۆلیسی دارستانی سیتەك دوو سەرپێچیکاری دەستگیر کرد.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 8/10/2020، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی، ڕاگه‌یاندراوێكى له‌ په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه‌، تێیدا هاتووه‌: "لە ئەنجامی گەڕان و پشکنین لە سنووری ناحیەی سیتەك، کارمەندانی بنکەی پۆلیسی دارستانی سیتەك لە دوو چالاکیی جیاوازدا توانییان دوو كه‌س دەستگیر بکەن، کە بەشێوەیەکی نایاسایی سەرقاڵی بیرلێدان بوون، هاوکات دەست بەسەر دوو ئامێری بیرهەڵکەندندا گیرا".

پۆلیسى دارستانى سلێمانى ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ ڕوو، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ تۆمەتباران ڕِێک خرا و بۆ وەرگرتنی ڕێکاری یاسایی، ڕادەستی دادوەر کرا.













باسنيوز


Top