لە شیلادزێ زیاتر لە 4 هەزار ماسی مردار بوونەوە

لە شیلادزێ زیاتر لە 4 هەزار ماسی مردار بوونەوە
لە پرۆژەیەكی بەخێوكردنی ماسیدا، بە هۆی نەخۆشییەوە زیاتر لە 4 هەزار ماسی لەناو چوون، كە بە بەهای 20 ملیۆن دینار دەخەمڵێنرێ.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 8/10/2020، دلۆڤان بەکر، كە گەنجێكی كۆمەڵگەی سیریێ سەر بە شارەدێی شێلادزێیە، بە ڕایگەیاند، ماوەی چوار ساڵە پڕۆژەیەكی بەخێوكردنی ماسیی لەو دەڤەرە هەیە، بەڵام بە هۆی نەخۆشییەوە زیاتر لە 4 هەزار ماسی لە ناو چوون و زیانی 20 ملیۆن دیناری پێ گەیشتووە.

ئەوەشی ئاشكرا كرد، ئەمە سێیەمین جارە رووبەرووی پێشهاتی وا دەبێتەوە و بەو هۆیەوە زیانی زۆری بەركەوتووە، داواشی لە لایەنی هاوپەیوەند كرد، هەوڵی چارەسەركردنی ئەو جۆرە نەخۆشییە بدەن، كە بوونەتە هۆی لەناوچوونی ماسییەكانی.













باسنیوز


Top