پەرلەمانتارێكی كوردستان: سەرۆكی حكوومەت لەسەر چاكسازی سوورە و بە كردار هەنگاوی بۆ دەنێ
ئەمڕۆ پێنجشەممە 8/10/2020، گوڵیزار رەشید سندی، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان، رایگەیاند: "چوونی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ پەرلەمانی كوردستان و مانەوەی بۆ ماوەی زیاتر لە 10 كاتژمێر، دەرخەری ئەو ڕاستییەیە كە سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان سوورە لەسەر چاكسازی و بەكردار هەنگاوی بۆ دەنێ."
گوتیشی:"ئەو هەنگاوەی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، هەماهەنگی و پەیوەندیی نێوان پەرلەمان و حكوومەت زیاتر بەهێز دەكات و دەبێتە هۆكارێك بۆ دروستبوونی متمانەی زیاتر لە نێوان حكووومەت و پەرلەمان.
رۆژی پێنجی ئۆكتۆبەری 2020، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بۆ وەڵامدانەوەی پرسیاری پەرلەمانتاران و خستنەڕووی هەنگاوەكانی چاكسازی، بۆ ماوەی 10 كاتژمێر لە پەرلەمانی كوردستان مایەوە وەڵامی پەرلەمانتارانی كوردستانی دایەوە.
باسنیوز
