سێ گەڕەکی ھەولێر چۆڵ دەکرێن و خاوەنەکانیان قەرەبوو دەکرێنەوە
بڕیارە شارەوانیی ھەولێر دەست بە چۆڵکردنی سێ گەڕەکی کۆنی ھەولێر بکات، كە گەڕەکەكانی تەعجیل و خانەقا و عارەبان دەگرێتەوە و خاوەنەکانیان قەرەبوو دەكرێنەوە.
پارێزگای ھەولێر و شارەوانیی ھەولێر سەرقاڵی ئەوەن گەڕەكەكانی تەعجیل و خانەقا و عارەبان لە دانیشتووان دابماڵن و هەموو ئەو ماڵبات و خێزانانەی نیشتەجێی ئەو گەڕەكانەن، قەرەبوو بکرێنەوە.
گوتیشی: "لە ھەنگاوی یەکەم ئەو خێزانانە لە ماڵ و خانووەكانیان دەگوازرێنەوە و قەرەبوو دەکرێنەوە، دواتر دەست بە خاوەنداریەتیکردنیان دەکرێت لەسەر حکوومەت".
ئەوەشی ئاشكرا كرد، كە دواتر دەست بە نۆژەنکردنەوەیان دەکرێت ئەو نوێكردنەوەیە، لەسەر شێوازی کۆن دەبێت و وەک گەڕەکێکی کۆنی شوێنەواری ڕێك دەخرێتەوە.
باسنیوز
