کچێک ماوەی 7 ساڵە زیادەئێسک لە لەشی دروست دەبێت
7 ساڵە ئیمان بەدەست ئەو نەخۆشییەوە دەناڵێنێ، وەک باوکی دەڵێت، لەبەر ئەو هەموو نەشتەرگەرییە کێشی کچەکەی هیچ زیاد ناکات و زۆر لاوازە.
رێباز جەمیل باوکی ئیمان لەبارەی نەخۆشیی کچەکەیەوە راگەیاند، لە تەمەنی سێ ساڵییەوە دایکی ئیمان بینی کە ئێسکێک لە لەشی ئیمان زیاد بووە، لەماوەیەکی کەم ئێسکی زیاتر دەرکەوت، لەو کاتەوە تاوەکو ئێستا خەریکی چارەسەرین و 10 نەشتەرگەریی بۆ کراوە.
ئیمان پێویستی بە 9 نەشتەرگەریی دیکەیە بۆ بڕینی زیادەئێسکەکانی. باوکی ئیمان کارمەندی ئاسایشە و دەڵێ تاوەکو ئێستا ئەوەی لە توانایدا هەبووە بۆی کردووە. هەروەها دەڵێت، نەشتەرگەرییەکان هەر لە هەولێر دەکرێن، بەڵام تێچووەکەی زۆرە و چیدیکە لە توانایدا نەماوە.
rudaw -
