ئازاد جندیانی، لەبارەی دانیشتنەكەی 5ی ئۆكتۆبەری پەرلەمانی كوردستان: بە شێوەیەكی جددی و واقیعییانە وەڵامی پرسیاری پەرلەمانتاران درایەوە
ئازاد جندیانی، سیاسه‌تمه‌داری ناسراو رایگەیاند: ”به‌پێی ئه‌وه‌ی له وڵاتێک په‌رله‌مان هه‌بێت و ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێکردن هه‌بێت، ده‌بێت ئه‌م جۆره گفتوگۆیانەش هه‌بێت که له دوو رۆژی رابردوودا له نێوان حکوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و په‌رله‌مانی كوردستان کرا، نابێت له‌وه دوودڵ بین له‌م پرسانه‌دا دووچاری موزایه‌ده‌ی به‌شێک له په‌رله‌مانتاره‌کان ببینه‌وه، چونكە دەبینین كە بەداخەوە په‌رله‌مانی کوردستان گۆڕانكارییەكی سه‌یری به‌سه‌ر هاتووه نه‌ک گۆڕانكاریی گه‌وره!“.
پرسیاری ئەوەشی كرد كە لە ڕاپەڕینەوە تائێستا پەرلەمانی كوردستان بە چ ئاراستەیەكدا ڕۆیشتووە و ئێستا بە كوێ گەیشتووە؟ ئایا هەستكردن بە بەرپرسیارێتی لە لایەن پەرلەمانتاران، بە تایبەتیش پەرلەمانتارانی ئۆپۆزسیۆن چی بەسەر هاتووە؟ گوتیشی: ”لە ڕاستیدا قسه‌ی جددیم له‌سه‌ر ئه‌و دیموکراسیه‌ته هه‌یه که له کوردستاندا هه‌یه، چونکه هه‌زار جار نه‌خێر بۆ دیموکراتییەكی په‌رتکه‌ر که ئێمه پێویستیمان به دیموكراتییەكی کۆکه‌ره‌وه هه‌یه، بۆیه له‌م ڕوانگەیەوە حکوومه‌ت زۆرباشی کرد سه‌ردانی په‌رله‌مانی کرد، لایه‌نی که‌م بۆ ماوه‌یه‌ک ئه‌و کارته له ده‌ست ئۆپۆزسیۆندا نەما که وه‌ک دەستكەلایەك به ده‌ستیانه‌وه بوو و دەیانگوت (ئه‌مه نه‌هات و ئه‌وه هات، ده‌یپرسێنین و نایپرسێنین)”.
بە بڕوای ئازاد جندیانی: ”لەمەولا ده‌بێت ئۆپۆزسیۆن شتێکی دیکه بدۆزێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له دژی حکوومه‌ت قسه‌ی پێ بکات، هه‌رچه‌نده ئه‌مه بۆ ئه‌وه نییه وا وەسفی حکوومه‌ت بکه‌م که هه‌موو کاره‌کانی باشه، نه‌خێر حکوومه‌ت به درێژایی ئه‌م ماوه‌یەی رابردوو كۆمەڵێك کاری باشی کردووه ده‌یتوانی باشتریش بیانكات، بەڵام به‌داخه‌وه ئۆپۆزسیۆن ته‌نیا بۆ کۆکردنه‌وه‌ی ده‌نگ یان به جۆرێک له گه‌وجاندنی خه‌ڵک خه‌ریکی موزایه‌ده‌ن، رۆژێک نه‌مانبینی ئۆپۆزسیۆن بڵێت شتێکی ئه‌م حکوومه‌ته باشه“.
هەر لە لێدوانەكەیدا ئەو سیاسەتمەدارە دووپاتی كردەوە: ”زۆرم پێ باش بوو سەرۆكی حكوومەت مه‌سروور بارزانی، له‌گه‌ڵیشدا قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكوومەت و ئاوات شێخ جه‌ناب وەزیری دارایی، لە پەرلەمان ڕوونكردنەوەیان دا و روونکردنه‌وه‌کان جددی بوون و کارێکی باشیان کرد له چوارچێوه‌ی قه‌یرانی ئه‌م ناوچه‌یه که ده‌کوڵێت. گرنگە کوردستان پارێزراو بێت و تووشی قه‌یرانی قووڵتر نەبێت، ئه‌وه‌ی ئیستاش هه‌یه ئه‌و کاته ده‌رده‌که‌وێت له کوردستاندا کام ده‌زگا دێته پێشه‌وه و شان ده‌داته به‌ر ئه‌م قۆناغه. پێویستیشە سه‌رجه‌م حزبه‌کان و ئۆپۆزسیۆنیش له پێناوی ده‌نگ و هه‌ڵبژاردن هه‌موو شتێك جارانی سفر نەكەن، باشترە بەیەکه‌وه کار بکه‌ن، دەشبێت په‌رله‌مان به‌های خۆی په‌یدا بکاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی رۆلی خۆی ببینێت و ببێته دامه‌زراوه‌یه‌ک بۆ یه‌کخستنه‌وه‌ی گه‌ل، نه‌ک بۆ په‌رتکردنی خه‌ڵک“.
باس‌نیوز
