لە عێراق 73 کەسی دیکە بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لە دەست دا

لە عێراق 73 کەسی دیکە بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لە دەست دا
وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی عێراق لە بەیاننامەیەکدا 3 هەزار و 923 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیاند.

ئەمڕۆ چوارشەممە 7/10/2020، وەزارەتی تەندروستی عێراق لە بەیاننامەیەکەیدا رایگەیاندووە، لە 24 کاتژمێری رابردوو 3 هەزار و 923 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سەرتاسەری عێراق تۆمارکراوە و 3 هەزار و 413 کەسیش چاکبوونەتەوە، 73 کەسیش گیانیان لە دەستداوە و کۆی گشتی تووشبووانیش گەیشتە 391 هەزار و 44 کەس.

هەروەها ئەوەش خراوەتە روو، کە لە کۆی گشتی تووشبووانی ئەم ڤایرۆسە 319 هەزار و 784 کەس چاکبوونەتەوە و 9 هەزار و 604 کەسیش گیانیان لە دەستداوە.













باسنيوز


Top