پۆلیسى سلێمانى: بكوژێك ده‌ستگیر كرا
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 7/10/2020، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسى پارێزگاى سلێمانى، ڕاگه‌یاندراوێكى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، تێیدا هاتووه: "پاش ئه‌وه‌ی دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی ده‌شتی هه‌ولێر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئاگادار كرده‌وه له بوونی تۆمه‌تبارێكی داواكراو كه سه‌ردانی شاری سلێمانی كردووه، هێزه‌كانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لێكۆڵینه‌وه‌كانیان ده‌ست پێكرد و توانرا تۆمه‌تباره‌كه له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی ئیبراهیم ئه‌حمه‌ده‌وه ده‌ستگیر بكرێت".
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو: "تۆمه‌تبار (م، ن، ف) له‌دایكبووی 1988، به‌پێی مادده‌ی 405 له‌یاسای سزادانی عێراقی له‌لایه‌ن دادگای هه‌ولێره‌وه داواكراوه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌ساڵی 2017دا كه‌سێكی كوشتووه".
پۆلیسى سلێمانى باسى له‌وه‌ش كردووه، ئێستا تۆمه‌تباره‌كه به بڕیاری دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه ڕاگیراوه و دوای گرتنه‌به‌ری ڕێكاره یاساییه‌كان، ڕه‌وانه‌ی دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی ده‌شتی هه‌ولێر ده‌كرێته‌وه.
باسنيوز
